هه‌ڵبژاردنی 2010/3/7
هیوا حمید عبداللهسكرتێری رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان
بریاره له 2010/3/7 هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی عێراق بكرێت، له‌پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتیدا گه‌لی عێراق نوێنه‌رانی خۆی دیاری بكات. دیاره عێراقێكی پڕ نه‌هامه‌ت و وێران و عێراقی گۆری به‌كۆمه‌ڵ و كیمیاباران وئه‌نفال و جینۆساید، له‌نێو ئه‌و ململانێ و كێشه سیاسی و مه‌زهه‌بی و حزبیانه‌ی به‌به‌رده‌وامی هه‌بووه‌و به‌رده‌وامی هه‌یه كرانه‌وه‌ی ده‌رگا به‌ره‌و رووی دیموكراتیه‌ت كارێكی هه‌روا ئاسان نه‌بوه، به‌ڵكو ویست و ئیراده‌ی گه‌لانی عێراق و تینویه‌تی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كان و ئازادی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی تاك كاریگه‌ری زۆرتری هه‌بووه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌م سیاسه‌ت و كارانه‌ی به‌رده‌وامی ده‌هاتنه پێشه‌وه. هه‌ڵبژاردنی داهاتوو كاریگه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوو جیاوازتر ده‌بێت، دیاره ڕۆلی به‌شداربوون و لایه‌نگرانی هه‌ریه‌ك له‌لیسته‌كان كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت،. هۆكاره‌كان زیاتر هانمان ده‌دات بۆ به‌شداری كردن، گه‌ر ئاورێك بده‌ینه‌وه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی گرنگ به‌ده‌ست هاتوون به‌به‌شداریمان ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه ده‌پارێزین و گه‌شه‌ی پێ ده‌ده‌ین. بۆزیاتر به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كان و هه‌م پاراستن و زیادبوونی ڕێژه‌ی دارایی و داهات بۆ كوردستان. ده‌نگی كورد له‌ئاستی عێراق گرنگی خۆی هه‌یه به‌و پێ یه‌ی چه‌ند ده‌نگی زیاترمان هه‌بێت پێگه‌ی كورد زیاتر پته‌و ده‌بێت. له‌به‌رامبه‌ردا ده‌توانین داكۆكی به‌رده‌وام له‌مافه‌كانمان بكه‌ین به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ماده‌ی ده‌ستوریدا ماون كه‌هێشتا گرفتن و چاره‌سه‌ر نه‌كراون. رۆلی لاوان له‌هه‌ڵبژارنی داهاتوو سه‌نگێكی زۆرتر و گروتینێكی زیاتر ده‌داته پرۆسه‌كه، وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك پێویستیه‌كی حه‌تمی له‌سه‌ر هه‌مووانه كه‌وا به‌شدارییه‌كی كاریگه‌ریانه بكه‌ین به‌تایبه‌ت توێژی لاوان و به‌شدارییان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كاریگه‌ری زیاتر و پرۆسه‌كه‌ش سه‌ركه‌وتوو تر ده‌كات.





