نامه‌یه‌ك كه‌ ئاڕاسته‌ی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان كراوه‌
بۆ: رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان-ی ده‌سته‌ خوشك



هه‌ڤاڵانی ئازیز

بێگومان هه‌ڵبژاردنی گشتی په‌رله‌مانی عیراق كه‌ له‌ به‌رواری 7ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجامده‌درێت بۆ كاندیدكردنی 325 پاڵویراوی عیراقی، پێویستییه‌كی ریشه‌ییه‌ بۆ دامه‌زراندنی وڵاتێكی سه‌قامگیر وبه‌هێز و دیموكراسی.
وه‌ك خۆتان ده‌زانن، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان وگرتنه‌به‌ری رێ و شوێنه‌كانی تری دیموكراسی باشترین ده‌رفه‌ته‌ بۆ وڵاتێكی وه‌ك عیراق، نه‌ك ته‌نیا له‌ پێناو نه‌هێشتنی توندوتیژی رۆژانه‌ و ململانی ئه‌تنیكی و تائیفی ، به‌ڵكو رێگه‌چاره‌یه‌كی دیموكراسی و سه‌قامگیری سیاسییه‌ بۆ عیراق، چونكه‌ ته‌نیا له‌م رێگایه‌وه‌ گشت ئه‌تنیك و گرووپ و لایه‌نه‌كان ده‌توانن ببن به‌ خاوه‌ن نوینه‌ری خۆیان و پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن بۆ بنیاتنانی عیراقێكی سه‌قامگیر.
سه‌باره‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ باكوری عیراق،  ئێمه‌، وه‌ك رێكخراوی یه‌كێتی لاوانی سۆسیالیستی نێوده‌وڵه‌تی ، ئاگاداریمان هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌و راستییه‌ی كه‌ كوردستانی عیراق له‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ سه‌قامگیرییه‌كی سیاسی له‌ پاڵ گه‌شه‌سه‌ندنێكی ئابووری گه‌وره‌ی به‌ خۆێه‌وه‌ ده‌بینێت، كه‌ بێگومان شوێنی سیاسی كورده‌كانی عیراق به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌گشت پڕۆسه‌كانی سیاسی له‌ عیراق به‌ گشتی، كه‌ ره‌نگه‌ له‌ ئاینده‌دا شوێنی چالاكی سیاسی كورد به‌هێزتر بێت له‌ میانه‌ی كاركردنی له‌ په‌رله‌مانی عیراقی ئاینده‌.
به‌گشتی ئاینده‌ی عیراق گرنگی هه‌یه‌ بۆ هه‌موومان، ئێمه‌ش وه‌ك رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی ته‌واوی خۆمان ده‌رده‌بڕین، وله‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی ته‌واوی خۆمان ئاشكراده‌كه‌ین بۆ گه‌شتن به‌ هه‌ر رێگه‌چاره‌یه‌كی سیاسی كه‌ خه‌ڵكانی عیراق بخاته‌ سه‌روی ئه‌وله‌ویانی كاره‌كانی خۆی.
راستیه‌كه‌ له‌ودایه‌ به‌درێژایی ساڵانی رابردوو، كورده‌كان وخه‌ڵكی عیراق به‌گشتی،  رووبه‌رووی ناعه‌داله‌تی بوونه‌ته‌وه‌ له‌ سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی و خۆماڵیدا، كه‌ هه‌موومان به‌رپرسین له‌م ناعه‌داله‌تییه‌. كه‌واته‌ ئێمه‌ پێویستمان به‌ هاتنی حكومه‌تێكی شیاو هه‌یه‌ كه‌ رێز له‌  دیموكراسی و مافی مرۆڤ بگرێت، هه‌روه‌ها پێویستمان به‌ عیراقێكی خاوه‌ن ئابوورییه‌كی سه‌قامگیر و ستاندارتێكی كومه‌ڵایه‌تی و  ئاستی په‌روه‌رده‌یه‌كی به‌رز هه‌یه‌،  تا ئاینده‌ی لاوانی عیراق  به‌ده‌ستی خۆدی خۆیان بێت و پێكه‌وه‌ جیاوازییه‌ك  بخوڵقێنین له‌ عیراقی ئاینده‌دا.
هه‌رله‌به‌رئه‌م هۆكارانه‌یه‌، ئێمه‌ وه‌ك رێكخراوی لاوانی سۆسیالیستی نێوده‌وڵه‌تی زۆر گرنگی به‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ئه‌ده‌ین، كه‌ ئێوه‌ش زۆر گرنگی به‌  هه‌موو ئاست و توێژه‌كان ده‌ده‌ن ، هه‌ر له‌ لاوان و پیران و ژنان.......هتد له‌ خۆوه‌ ده‌گرێت.
تا گشت كورده‌كانی هه‌رێم و ده‌روه‌ی وڵات ئاگاداربن  سه‌باره‌ت به‌ مافی سیاسی ره‌وای خۆیان له‌ عیراق .كه‌ ئه‌م مافانه‌ش ته‌نیا له‌ رێگای به‌ده‌ر له‌ توندوتیژی و گرتنه‌به‌ری شێوازی دیموكراسی دێته‌ به‌رهه‌م.
ئێمه‌ وه‌ك رێكخراوی لاوانی سۆسیالیستی دیموكرات ئاگاداریمان هه‌یه‌ كه‌ گشت كاندیده‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێكهاتووه‌ له‌ خه‌ڵكانی سۆسیالیست و چین و توێژه‌كانی  كریكار و لایه‌نه‌ دیموكراسی و ئه‌ندامن له‌ رێكخراوه‌كانی  سۆسیالیستی نێوده‌وڵه‌تین، كه‌ ئێمه‌ وه‌ك رێكخراو بوونمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی 100 وڵات و  150رێكخراوی سیاسین له‌ سه‌رتاپای جیهاندا.
دوباره‌ ئێمه‌ وه‌ك رێكخراوی لاوانی سۆسیالیستی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی كاره‌كانی ئێوه‌ی به‌رێز ده‌كه‌ین و هیوادارین گشت كاندیده‌كانی  یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و به‌ڕێز جه‌لال تاله‌بانی جێگری سه‌رۆكی سۆسیالیستی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركه‌وتن وه‌ده‌ستبهێنن له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق .




جۆهان هاسڵ
سكرتیری گشتی‌ رێكخراوی‌ لاوانی سۆسیالیستی نێوده‌وڵه‌تی

شۆڕش قادر دانساز
نوێنه‌ری رێكخراوی ئازادیی لاوان و به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات
Share/Save/Bookmark