كۆمپانیایه‌ك جۆرێك شوكولاته بۆ دواخستنی پیربوون و چرچبوونی پێست به‌رهه‌مدێنێت
گه‌وره‌ترین كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی شوكولاته له جیهاندا ئاشكرایكرد كه له‌هه‌وڵدایه بۆ به‌رهه‌مهێنانی جۆرێكی نوێی شوكولاته كه ده‌بێته هۆی دواخستنی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی پیربوون و بنبڕكردنی زیبكه و چرچبوونی پێستی مرۆڤ.به‌پێی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك كه كۆمپانیای باری كالیبۆی گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌ری شوكولاته له جیهاندا ئه‌نجامیداوه، خواردنی 20 گرام رۆژانه له‌و شوكولاته تایبه‌ته‌ی كه دروستی ده‌كات، ده‌بێته هۆی رێگرتن له دروستبوونی زیبكه له‌سه‌ر پێستی مرۆڤ و چرچبوونی پێسته‌كه، هه‌روه‌ك ده‌بێته هۆی به ره‌ونه‌قداری مانه‌وه‌ی پێستی مرۆڤ به‌به‌رده‌وامی.
سه‌رچاوه: سایتی خه‌ندان www.xendan.org





