ئێمه
ده‌رباره:
رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان رێكخراوێكی دیموكراتیه، به‌رنامه‌و بڕیار و چالاكیه‌كانی ناسنامه‌ی مه‌عنه‌وی خۆیه‌تی و چالاكیه‌كانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی لاوان و سه‌رجه‌م پێویستیه‌كانی كۆمه‌ڵ ئاڕاسته‌ده‌كات.
رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان رێكخراوێكی دیموكراتیه، به‌رنامه‌و بڕیار و چالاكیه‌كانی ناسنامه‌ی مه‌عنه‌وی خۆیه‌تی و چالاكیه‌كانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی لاوان و سه‌رجه‌م پێویستیه‌كانی كۆمه‌ڵ ئاڕاسته‌ده‌كات.
ستراتیجی:
رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان هه‌وڵده‌دات بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو له‌به‌رده‌م داهێنان و به‌هره‌ی لاوان و هاندانیان بۆ به‌گه‌ڕخستنی تواناكانیان و به‌كارهێنانی له خزمه‌تی خۆیاندا‌و به‌شداری كاریگه‌ریان هه‌بێت بۆ به‌ره‌و پێش بردنی كۆمه‌ڵ.
پێكهاته‌ی رێكخراو:
- كۆنگره - به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی ڕێكخراوه دوو ساڵ جارێك ده‌به‌سترێت
- كۆمیته‌ی ته‌نفیزی
- مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
- سه‌نته‌ر
- بنكه
- لیژنه
مه‌به‌ستی بوونی سایته‌كه:
مه‌به‌ست له بوونی ئه‌م سایته زیاتر خزمه‌ت كردنه به‌لاوان. له ڕێگای ئه‌م پێشكه‌وتنانه‌ی ئه‌مڕۆ جیهان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی گفتوگۆ له‌پێناو زیاتر ناساندنی رێكخراوه‌كه‌مان و كێشه‌كانی لاوان به‌جیهانی ده‌ره‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی بیر و بۆچوونه جیاوازه‌كان و به‌شداری زۆرتری لاوان و بڵاوكردنه‌وه‌ی نوسین و بابه‌ت له‌سه‌ر لاوان و چۆنیه‌تی كاركردن له داهاتوودا و بڵاوكردنه‌وه‌ی چالاكیه‌كان و پێشنیاره‌كان و پڕۆژه‌كانی رێكخراوه‌كه‌مان و یه‌كتر ناسین له‌نێوان لاوان به‌بێ جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی و حزبایه‌تی و ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌و ڕاپرسی له پێناو زیاتر خزمه‌تی توێژی لاوان.
بڵاوكراوه‌ی رێكخراو:
• نۆژه‌ن - مانگی دووجار ده‌رده‌چێت.
• به‌رنامه‌ی ڕادیۆیی - ڕادیۆی مه‌ده‌نیه‌ت.
به‌شه‌كانی سكرتاریه‌ت و سه‌نته‌ره‌كان:
• به‌شی رێكخستن.
• به‌شی هونه‌ر.
• به‌شی ڕاگه‌یاندن و ڕووناكبیری.
• به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان.
• به‌شی به‌ڕێوه‌بردن و دارایی.
• به‌شی وه‌رزشی.
• به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی.
• به‌شی ئامار و توێژینه‌وه.
• به‌شی پلان دانان و به‌دواداچوون.
- هه‌ر ئه‌ندامێكی سكرتاریه‌ت به‌رپرسیارێتی به‌شێك وه‌رده‌گرێت.
ئامار:
رێكخراو خاوه‌نی (20) بیست سه‌نته‌ره له شار‌و شارۆچكه جیاجیاكانی كوردستان كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه و هه‌ر سه‌نته‌رێك ژماره‌یه‌ك بنكه‌و لیژنه‌ی هه‌یه:
- سه‌نته‌ری سلێمانی
- سه‌نته‌ری هه‌ولێر
- سه‌نته‌ری كه‌ركوك
- سه‌نته‌ری دهۆك
- سه‌نته‌ری خانه‌قین
- سه‌نته‌ری دووزخورماتوو
- سه‌نته‌ری كه‌لار
- سه‌نته‌ری ده‌ربه‌ندیخان
- سه‌نته‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
- سه‌نته‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه
- سه‌نته‌ری كۆیه
- سه‌نته‌ری قه‌لاَدزێ
- سه‌نته‌ری رانیه
- سه‌نته‌ری سۆران
- سه‌نته‌ری ئاكرێ
- سه‌نته‌ری دووكان
- سه‌نته‌ری چه‌مچه‌ماڵ
- سه‌نته‌ری سه‌یدصادق
- سه‌نته‌ری پێنجوێن
- سه‌نته‌ری كفری




